کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی

کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

01-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان داوە و لەگەڵ گەیشتنی، هەر لیترێکی بە 250 دینار بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی نیشاندا بۆ دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک یەک بەرمیل (200 لیتر) نەوت دابین بکرێت، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 268 ملیۆن و 710 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دەبێت، بەمەش ئەو بڕەی بەغدا رەزامەندیی لەسەر داوە، تەنیا 18%ی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە.

سەبارەت بە نرخی نەوتەکە و چۆنیەتیی دابەشکردنی، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزای شارەکانەوە بە میکانیزمێکی گونجاو دەست بە دابەشکردنی دەکات."

نرخی نەوتەکە بە هەمان نرخی دیاریکراوی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت کە بۆ هەر لیترێک 250 دینارە؛ بەم پێیەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی 200 لیتری لەسەر هاونیشتمانییان دەکاتە 50 هەزار دینار.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هێڵ دەبن بۆ گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتە و هەوڵدەدەن بڕەکەی زیاد بکرێت، بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بگونجێت.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە