کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک نەوت دەکاتە نێو بەرمیلی خەڵک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

دوای بڕیارێکی بەغدا نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان دابەزی

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

01-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین01-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە بەغدا بڕیاری داوە نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر خێزانەکاندا، نرخی نەوت لە هەولێر دابەزی.

رۆژی یەکشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی نەوت لەلایەن بەغداوە، راستەوخۆ نرخی بەرمیلێک نەوت 35 هەزار دینار دابەزی".

 گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر گوتی: "دوێنێ بەرمیلێک نەوت بە 315 هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئەمڕۆ بووە 280 هەزار دینار و پێشبینی دەکەین نرخەکەی زیاتریش دابەزێت."

ئەم دابەزینەی نرخ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان داوە و لەگەڵ گەیشتنیشی، هەر لیترێکی بە 250 دینار بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەش دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک یەک بەرمیل (200 لیتر) نەوتی بدرێتێ، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 268 ملیۆن و 710 هەزار و 600 لیتر نەوت دەبێت؛ بەم پێیەش ئەو بڕەی بەغدا رەزامەندیی لەسەر ناردنی داوە، تەنیا 18%ـی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان پڕ دەکاتەوە.

لە چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە بوو؛ بەجۆرێک لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بە 160 هەزار دینار بوو، لە نێوەڕاستی مانگی تەممووزدا گەیشتە 200 هەزار دینار و لە مانگی ئەیلوولیشدا نرخەکەی گەیشتە 325 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە