رووداو دیجیتاڵ گوتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی زاخۆ راگەیاند، ئەو منداڵەی لە زاخۆ سەگ پەلاماری دابوو دوای 12 رۆژ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. رۆژی یەکشەممە 23ـی ئابی 2026 ئەمیر عەلی، گوتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 12 رۆژ پێش ئێستا لە گوندی دەرکارا ساری لە سنووری پارێزگای زاخۆ، سەگی بەرەڵڵا پەلاماری منداڵێکیان دا. بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ گوتی: "بەهۆی پەلامارەکەوە منداڵەکە لە نەخۆشخانە خەوێندرا و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کرا، بەڵام دوای 12 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا". ئەو منداڵە خەڵکی زاخۆیە و تەمەنی 12 ساڵە. ئەمیر عەلی ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی منداڵەکە رەوانەی دادپزیشكی کراوە. هەرچەندە لە زاخۆ شەڵتەری تایبەت بە کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵڵا هەیە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار دەڵێت، بەهۆی کەمی بودجە و ستافەوە فریای کۆکردنەوەی هەموو سەگە بەرەڵڵاکان ناکەوێت.
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026پارتی بۆ سەرۆکی بەتەمەن: کۆبوونەوەی پەرلەمان دوا مەخە و بێ مەرج بانگێشتی پەرلەمانتاران بکە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە دهۆک کۆبووەوە