رووداو دیجیتاڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە دەڵێت، لەگەڵ کۆتاییهاتنی خشتەی مووچەی فەرمانبەران، دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەوانیش دەکرێت. رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم هەفتەیە رێکارەکانی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات و دوای تەواوبوونی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەش دەکرێت." سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچەکەیان، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "ئەگەر تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، کە دوا رۆژی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانە، رێکارەکان تەواو بن، ئەوا هەر ئەو رۆژە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت، ئەگەر نا پرۆسەکە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو." ئەمڕۆ دووشەممە 17-08-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە سبەی سێشەممەوە 18-08-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 20-08-2026 بەردەوام دەبێت. لە هەرێمی کوردستاندا 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە نزیکەی 38 هەزاریان مامۆستان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆیە.
هەواڵە ناوخۆییەکان17-08-2026لە 6 ناوچەی هەرێمی کوردستان نزیکەی 3000 مامۆستا خانەنشین بوون و جێگرەوەیان نییە