رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە، زۆرینەی هێڵە فڕۆکەوانییەکانی جیهان گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان راگرتووە. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای ئەربیل دەڵێت، گەشتەکانیان لەم دۆخەدا بۆ ئەورووپا و تورکیا بەردەوامن.
لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای ئەربیل، ئەمڕۆ 25ـی تەممووز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەبەر دۆخی ئێستای ناوچەکە، زۆربەی هێڵە ئاسمانییە بیانییەکان گەشتەکانی خۆیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان راگرتووە، بەڵام هێڵەکەی ئێمە لە بەڕێوەبردنی گەشتەکانی بۆ وڵاتانی ئەورووپا، تورکیا و بەریتانیا بەردەوامە".
لاوەند مەموندی گوتی: "رۆژانە گەشت بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا هەیە؛ هەروەها هەموو رۆژانێکی هەینی گەشتی راستەوخۆی فلای ئەربیل بۆ لەندەن ئەنجام دەدرێت".
بۆ بەدەستهێنانی بلیت و زانیاری لەسەر خشتەی گەشتەکان، ماڵپەڕی فەرمیی فلای ئەربیل و ئەپلیکەیشنی فلای ئەربیل بەردەستە و هاونیشتمانییان دەتوانن بە چەند خولەکێک بلیت بەدەستبهێنن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فلای ئەربیل گوتی: "هاونیشتمانییان دەتوانن لە رێگەی (هەژماری من)ـەوە لە سایت یان ئەپلیکەیشنی فلای ئەربیل بلیت بکڕن و پارەکەی بدەن".



