رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە بە داشکاندنی 45% لە پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بۆ خوێندنی ساڵی 2026 – 2027.
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لەسەرە و رۆژی چوارشەممە 14-08-2026ی دەرچووە، بڕیاری داشکاندن بۆ خوێندنی پارالێل، دکتۆر و ماستەر دراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارە (5)ی ساڵی (2019) کە لە رێککەوتی (01-10-2019) و (16-10-2019) و بە رێنمایی و راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا، لەبارەی کرێی خوێندنی (پارالێل و ئێواران) چەند بڕیارێک دراون.
دەقی بڕیارەکە بەمشێوەیەیە:
داشکاندن لە کرێی خوێندن بە رێژەی (45%) بۆ سەرجەم قۆناخەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ و ئێواران) خوێندنی باڵا (دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027".



