رووداو دیجیتاڵ
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پارچە مووشەکێک کەوتەخوارەوە و بەر ماڵی هاونیشتمانییەک کەوت.
رۆژی چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەنەکە مووشەک بووە و لە گوندی عەنەبی کۆن کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە."
بە گوێرەی زانیارییەکانی شایەتحاڵێک، بەشێک لە سەربانی ئەو خانووە رووخاوە کە پارچە مووشەکەکە بەری کەوتووە.
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 920 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە کە 3 هێرشیان بۆ سەر پارێزگای هەڵەبجە بوون.



