رووداو دیجیتاڵ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا، ئەمشەو کارەبای نیشتمانی لە بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کوژایەوە و تیمە تەکنیکییەکان سەرقاڵی چاککردنەوەی گرفتەکەن. شەوی سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، پڕۆژەی رووناکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەناکاو لە هێڵەکانی گواستنەوە، کوژانەوەی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان روویداوە. تیمەکانی چاککردنەوە لە وەزارەتی کارەبا لە شوێنی مەبەستن و کار بۆ بەستنەوەی هێڵەکان و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ ئەو ناوچانە دەکەن کە کارەبایان لێبڕاوە. پڕۆژەی رووناکی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا. ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سیستمی پسووڵەی کۆن و کارەبای مۆلیدە کۆتایی پێبهێنێت.
هەواڵە ناوخۆییەکان20-09-2026لە هەڵەبجە هاونیشتمانییەکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی گوێز تەکاندندا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان20-09-2026دژەتیرۆری کوردستان: تەقینەوەکەی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر چالاکی سەربازی و ئەمنی بووە