رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارێزگای مەیسان کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە حەبیب زاهر ئەلفەتوسی، پارێزگاری مەیسان و مستەفا دعیر محەمەداوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای مەیسان.
لە دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و دواپێشهاتە سیاسییەکان کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.



