رووداو دیجیتاڵ
ئەو گەنجەی لە شەڕەکەی رۆژی شەممەی نێو بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر بریندارکرا، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" ئەو کەسەی کە لە شەڕەکەی رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە لە بازاڕی قەیسەری بریندارکرا، دوێنێ شەو بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا."
ئەو هاونیشتمانییە ناوی (کیان سەلام)ـە. رووداوەکە نزیک کاژێر 06:00ـی ئێوارەی رۆژی شەممە، 18ـی تەممووزی 2026 روویدا. هەر ئەو کاتە دادپزیشکی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسە لە فریاکەوتن چارەسەری بۆ دەکرێ، بەڵام برینەکەی سەختە."
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش، ئەوشەوە پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان دوو لایەندا روویداوە. لە ئەنجامدا تەقەکراوە و هاونیشتمانییەک لە نێوانیاندا بریندار بووە."
پۆلیسی هەولێر گوتی، هێزەکانیان هەردوو لایەنی شەڕەکەیان دەستگیرکردووە.




