رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەک لەکاتی کارکردن لە حەوزێکی بەخێوکردنی ماسی لە سنووری تەقتەق بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا. قایمقامی کۆیە دەڵێ، خێزاندارە و تەمەنی 30 ساڵ بووە.
ئەمڕۆ هەینی 9ی تشرینی یەکەم، تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە رووداوی گوت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لەکاتی کارکردن لە حەوزێکی بەخێوکردنی ماسی لە سنووری تەقتەق بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوەش کرد، هاونیشتمانییەکە ناوی هاوکار محەممەدە، خێزاندارە و دانیشتووی ناوچەی سێگردکانە.
تارق حەیدەری گوتیشی، ئەو هاونیشتمانییە وەک پاسەوان لە حەوزێکی بەخێوکردنی ماسیدا کاری دەکرد.
بە گوتەی قایمقامی کۆیە، تەرمی گەنجەکە رەوانەی داد پزیشکی کراوە.


