رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێ، ئاگر لە شوێنێکی فرۆشتنی بەنزین لە گەڕەکی هەواری شار کەوتووەتەوە و تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2026 ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە رووداوی گوت، "ئاگر لە شوێنێکی فرۆشتنی بەنزین بە دەبە لە گەڕەکی هەواری شار کەوتووەتەوە."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، "دووکەڵێکی زۆر لەو شوێنە بەرزدەبێتەوە و ئێستاش تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن."
وەک ئارام عەلی گوتی، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.


