رووداو دیجیتاڵ
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ کارمەندێکی پڕۆژەی رووناکی لە کاتی کارکردندا لە گوندی خانەقا لە سنووری ناحیەی وەرتێ کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
کارمەندەکە ناوی یوسف مراد حەمەسعیدە و 21 ساڵە. ئەو هاونیشتمانییە خەڵکی قەزای کفرییە. رووداوەکە لە گوندی خانەقا بووە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
یوسف دوای بەرکەوتنی بە کارەبا، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گەیێندرایە دادپزیشکیی سۆران.
لە ماوەی دوو مانگدا، دوو کارمەندی پڕۆژەی رووناکی بە کارەبا گیانیان لەدەستداوە، یەکەمیان لەنێو شاری هەولێر و دوو مانگ لەمەوبەر بوو.



