رووداو دیجیتاڵ
پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پلەی سەربازیی ژمارەیەک ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر بەرزکرایەوە.
نووسراوەکە بە ژمارە 2112 و بە ناونیشانی (فەرمان) بڵاوکراوەتەوە، واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاراستەی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 136 کەس، کە "بە ناوی عەقید پۆڵا ئەحمەد مەجید رەزا دەستپێدەکات و بە زنجیرە 136 بە ناوی ملازم باوان ئەبوبەکر قادر حمه ساڵح، کۆتایی دێ".
ئەو کەسانەی پلەیان بەرزکراوەتە سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن. لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "بەگوێرەی مادەی 9 و 10 لە یاسای راژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی ئیتیحادی ژمارە 18ی ساڵی 2011ی بەکار لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ هەولێر جێبەجێ دەکرێ".



