رووداو دیجیتاڵ لە قەزای چۆمانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دووانەیەک کە خوشک و بران، کۆنمرەی 96 و 97یان بەدەستهێنا و یەکەمی سەر ئاستی قەزاکە بوون. رۆژی شەممە، 11-07-2026 ئارنگ هەڵمەت کەریم، یەکێک لەو دووانەیە بە رووداوی راگەیاند: "من و روانگەی خوشکم کۆنمرەی 96 و 97 مان بەدەستهێنا، من کۆنمرەی 96 و روانگەی خوشکم 97.2ـی بەدەستهێنا." ئارنگ دەشڵێت: "من و خوشکەکەم یەکەمی سەر قەزای چۆمانین." سەبارەت بە خوێندنەکەشیان گوتی: "رۆژانە 12 بۆ 13 کاژێر دەمانخوێند." ئارنگ و روانگە یەکەم دووانەن لە هەرێمی کوردستان بەو کۆنمرەیە قۆناخی ئامادەیی تەواو بکەن، هەردووکیان چاویان لەوەیە بتوانن بە زیرەکییەکەیان خزمەتی کوردستان بکەن، خۆیان وا دەڵێن. ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 117 هەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی بنەڕەتی بەشداربوون، لەو ژمارەیە بەپێی ئاماری پەروەردەی سۆران 5 هەزار و 400 قوتابی لە تاقیکردنەوەکان بەشداربوون.
هەواڵە ناوخۆییەکان11-07-2026سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندن پەیامێک ئاراستەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکەن