رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەبای قەزاکانی شەقڵاوە و مەخموور دەبنە 24 کاژێری.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تیمەکان بەردەوامن لە کارکردن، لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەبای شەقڵاوە و مەخموور دەچێتە نێو پڕۆژەی رووناکی و دەبێتە 24 کاژێری."
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر جگە لە قەزای شەقڵاوە، تەواوی ناوچەکانی دیکەی سنووری پارێزگای هەولێر کارەبایان کراوەتە 24 کاژێری.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە 23ی نیسانی 2026 رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدا، کارەبای 24 کاژێری بۆ تەواوی شارەکانی زاخۆ، سۆران، رانیە، پیرمام، ئاکرێ، سێمێل و کۆیە دابینکراوە.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، کارەبای 24 کاژێری گەیێندراوەتە نزیکەی 5 ملیۆن و 500 هاووڵاتی، کە دەکاتە زیاتر لە 85%ی کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.



