رووداو دیجیتاڵ
پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیێنێت، گەیشتنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا تاوەکو سبەی ئاسایی دەبێتەوە و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
شەوی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026، پڕۆژەی رووناکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گەیشتنی گاز بە وێستگەکانی کارەبا لە ئاساییبوونەوەدایە و تاوەکو بەیانی زوو پێدانی کارەبا دەگەڕێتەوە بارودۆخی خۆی".
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەهۆی کەمکردنەوەی هەناردەی گاز لەلایەن کۆمپانیای دانەگازەوە بۆ وێستگەکان، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کەمی کردووە. ئەمەش راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبا لە هەولێر و دهۆک دروست کردووە، لە کاتێکدا لە سلێمانی و هەڵەبجە کارەبا 24 کاژێرییە.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیاکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی هەناردەی گاز.
پڕۆژەی رووناکی ئەرکی دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە بۆ هەرێمی کوردستان بەگوێرەی پڕۆژەکە، زیاتر لە 85%ـی هەرێمی کوردستان کارەبای بووە بە 24 کاژێری و بڕیارە تاوەکو کۆتایی تەواوی کارەبای هاوبەشان ببێتە 24 کاژێری.


