Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کوردستان29-05-2026

فازڵ میرانی: رووداو وەک یەکەمین کەناڵی نێونەتەوەیی کورد خۆی بە جیهان ناساند

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات: رووداو جێگەی خۆی لەنێو کەناڵە جیهانییەکاندا کردووەتەوە
کوردستان29-05-2026

سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات: رووداو جێگەی خۆی لەنێو کەناڵە جیهانییەکاندا کردووەتەوە

پارێزگاری کەرکووک ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆز دەکات
کوردستان29-05-2026

پارێزگاری کەرکووک ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆز دەکات

خێرخوازێکی شاری بۆکان پێنج سەت ملیۆن تمەن دەدات و 10 بەندکراو ئازاد دەکات
کوردستان29-05-2026

خێرخوازێکی شاری بۆکان پێنج سەت ملیۆن تمەن دەدات و 10 بەندکراو ئازاد دەکات

رووداو دیجیتاڵ

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 13ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداودا دەڵێ، رووداو توانیویەتی ببێتە یەکەمین کەناڵی نێونەتەوەیی کورد و وەک "جەزیرەی کورد" خۆی بە جیهان بناسێنێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هیوایەی لە سەرەتای پەخشی کەناڵەکەوە بۆی خواستوون "سوپاس بۆ خودا بەدی هاتووە."


فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی 13ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی ئەزموونی ئەو دامەزراوە میدیاییە کوردستانییە دەکات و دەڵێت: "ماوەی 13 ساڵە کەناڵی ئاسمانیی رووداو وەک ئەزموونێکی نوێ و زۆر سەرکەوتووی میدیای کوردستان دەرکەوتووە."

فازڵ میرانی ئاماژەی بەوە کردووە کە رووداو توانیویەتی بازنەی نێوخۆ تێپەڕێنێت و "وەک یەکەمین کەناڵی نێونەتەوەیی کورد، خۆی بە میدیای جیهان بناسێنێت."

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، بەراوردێک بۆ پێگەی رووداو دەکات و دەڵێت: "هەر لە بەرایی پەخشی کەناڵەکەدا، من هیوای ئەوەم خواست رووداو ببێتە جەزیرەی کورد، ئەو هیوایەش سوپاس بۆ خودا بەدی هات."

فازڵ میرانی پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم کارمەندانی رووداو لە کوردستان و سەرانسەری جیهان کردووە و دەڵێت، رووداو "ئەزموونێکی بێ رکابەر و سەرکەوتووی" هەبووە و متمانەی بینەرانی بەدەستهێناوە؛ هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە "شکۆ و شانازیی ئەوەش بەر کەناڵەکە و کارمەندانی بڕاوە کە چەندین خەڵاتی بەرزی نێونەتەوەییان بەدەستهێناوە."

تۆڕی میدیایی رووداو لە 29ی ئایاری 2013دا وەک تۆڕێکی میدیایی بە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و پۆرتاڵ دەستی بە پەخش کرد.

پێش ئەوەی وەک تۆڕێکی میدیایی دەستبەکاربێت، رووداو لە دوو هەفتەنامەی چاپکراو پێکهاتبوو؛ وەشانێکی سیاسی و گشتی کە ژمارەی یەکەمی لە 5ی نیسانی 2008 و وەشانێکی وەرزشیش کە 4ی حوزەیرانی هەمان ساڵ یەکەمین ژمارەی دەرکرد. وەک روانگەی رووداو بۆ رۆیشتن لەگەڵ تەوژمی داهێنانی دیجیتاڵیی جیهان و لابردنی کاخەز بۆ پاراستنی ژینگە، وەرزشییەکە بە دەرکردنی ژمارە 530 لە یەکی کانوونی دووەمی 2019 و گشتییەکە بە ژمارەی 593 لە 24ی شوباتی 2020 وەستێنران.

تۆڕی میدیایی رووداو هەوڵی داوە سوود لە نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی بواری راگەیاندن وەربگرێ بۆ ئەوەی لە جیهانێکی پێشکەوتوودا بەردەوام لە نزیک وەرگرەکەی بمێنێتەوە. لە تەلەڤزیۆن بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی سەروو و خواروو پەخش دەکات و لە پۆرتاڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە عەرەبی، ئینگلیزی و تورکیش هەواڵ و بەرهەمەکانی دەگەیێنێت.

ئەم تۆڕە کوردستانییە فرە زمانە دەیان خەڵاتی جیهانی و نێوخۆیی بەدەستهێناوە؛ بەهۆی پیشەیی، لێهاتوویی و متمانەیەوە بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی هەواڵ لە بارەی رووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە بۆ کەناڵ و ئاژانسە هەواڵییە هەرە دیارەکانی جیهان، دیارترینیان ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، تۆڕی هەواڵی ئەورووپی ئینێکس.