رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی ئێران کارمەندێکی شارەوانیی ئیلامیان بە تۆمەتی گەندەڵی، سەرپێچیی کارگێڕی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستبەسەر کرد.
رۆژی سێشەممە، 18ی ئابی 2026، میدیای ئێران بڵاوی کردەوە: "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، کارمەندێکی شارەوانیی ئیلام دەستبەسەر کرا."
میدیای ئیلام لە زاری بەرپرسانی ئەمنیی شارەکەوە بڵاویکردەوە، دەستبەسەرکردنی ئەو بەرپرسەی شارەوانی لە درێژەی بەدواداچوون و دۆزینەوەی کەسانی گەندەڵ و سەرپێچیکار لەنێو دامودەزگا حکومییەکاندا بووە.
26ی تەممووزی 2026 سێ کارمەندی شارەوانی ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
هەروەها رۆژی 29ـی حوزەیرانی 2026، ئەفشین موزەفەری، سەرۆکی شارەوانیی ئیلام لەگەڵ دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شارەکە بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیرکران.
رۆژی 1ـی تەممووزی 2026، داواکاری گشتیی ئیلام لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆکی شارەوانیی ئیلام بە بڕیاری دادگە و لەسەر هەندێک تۆمەتی دارایی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
شاری ئیلام ناوەندی پارێزگای ئیلامە و بەپێی دوایین ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 220 هەزار کەسە.
ئەنجوومەنی شاری ئیلام حەوت ئەندامی سەرەکی و پێنج ئەندامی یەدەگی هەیە.


.png&w=3840&q=75)