رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەحمەد دەشتی، کەسایەتی، پێشمەرگەی دێرین و هەڵگری مەدالیای بارزانی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوسەنگەرانی دەکات.
چوارشەممە، 27ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری گەلەکەمان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و نووسەر و شاعیری نیشتمانپەروەر و هەڵگری مەدالیای بارزانی، مامۆستا ئەحمەد دەشتی-م پێگەیشت."
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی و هەموو تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی نزا دەکات خودای گەورە رووحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
کورتەیەک لە ژیانی ئەحمەد دەشتی:
- لەدایکبوون: ساڵی 1940 لە شاری هەولێر.
- خەبات و پێشمەرگایەتی: بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە و یەکێک بووە لە تێکۆشەرە دێرینەکان.
- کاروانی راگەیاندن: یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئێزگەی دەنگی کوردستان.
- رێزلێنان: لەبەرامبەر خەبات و قوربانیدانیدا، هەڵگری (میدالیای بارزانیی نەمر) بوو.
- ژیانی تاراوگە: نیشتەجێی شاری بەرلین بوو و وەک کەسایەتییەکی دیار و ناسراوی دیاسپۆرای کوردی لە ئەڵمانیا دەناسرا.
