Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان27-05-2026

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو هاونیشتمانییە دەرچوو کە شوختی کردە چەندین ئۆتۆمبێل

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سیروان عەباس

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فەرمانی گرتن بۆ ئەو پۆلیسە دەرچوو لە خورماتوو لە هاووڵاتییەکی دا
کوردستان27-05-2026

فەرمانی گرتن بۆ ئەو پۆلیسە دەرچوو لە خورماتوو لە هاووڵاتییەکی دا

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەحمەد دەشتی دەکات
کوردستان27-05-2026

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەحمەد دەشتی دەکات

کوشتارگەی هەولێر: لە یەکەم رۆژی جەژندا 256 ئاژەڵ سەربڕدراون و 318 کیلۆ گۆشت رەتکراوەتەوە
کوردستان27-05-2026

کوشتارگەی هەولێر: لە یەکەم رۆژی جەژندا 256 ئاژەڵ سەربڕدراون و 318 کیلۆ گۆشت رەتکراوەتەوە


رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی هاونیشتمانییەک کە بە تەنێکی رەق شوخت دەکاتە ئۆتۆمبێلی خەڵک، دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، دیمەنی هاونیشتمانییەک بڵاوکرایەوە لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر، بە تەنێکی رەق چەندین ئۆتۆمبێلی خەڵکی گەڕەکەکە دەڕووشێنێت. 

هاونیشتمانییەکە بە خێرایی بە گەڕەکەکاندا دەڕوات و هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێی وەستێنرابێ، لە لایتی پشتەوە بۆ لایتی پێشەوە دەیکیڕێنێت و شوختیان تێدەکات. 

تاوەکو ئێستا دیار نییە زیانی بە چەند ئۆتۆمبێل گەیاندووە، بەڵام لە گرتەکەدا دەرکەوتووە کە زیان بە چوار ئۆتۆمبێل دەگەیێنێت.
 
رووداو پەیوەندیی کرد بە مقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە و لە وەڵامدا گوتی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەو کەسە کردووەتەوە و بەدوایدا دەگەڕێین، دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە."