رووداو دیجیتاڵ
شێخ عەلی شێخ ئەلیاس، بابە شێخی ئێزدییان "گەرمترین و جوانترین" پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، هیوادارن ئەم جەژنە ببێتە دەرگای خێر و بەرەکەت و خۆشی بۆ هەموو مرۆڤایەتی لەم گەردوونەدا، بەتایبەت گەلی عێراق و کوردستان.
بابە شێخی ئێزدییان لە پەیامەکەیدا هیوایشی خواستووە، جەژنی قوربان "ببێتە هۆی بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان پێکهاتەکاندا."
شێخ عەلی شێخ ئەلیاس دەشڵێت، هیواخوازن ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی رۆژانی ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤدۆستان، هەمووان لەژێر سێبەری خێر و خۆشیدا بژین.
دەقی پەیامی شێخ عەلی شێخ ئەلیاس، بابە شێخی ئێزدییان:
ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا قوربانێ یا پیرۆز، کو دکەفتە رۆژا چارشەمبوویێ رێکەفتی (27-05-2026)، سەماحەتا بابێ شێخ، (شێخ عەلی شێخ ئەلیاس)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباهییان ئاراستەی تەڤایا برایێن موسلمان ل کوردستانێ، عیراقێ و جیهانێ دکەت.
هیڤیخوازین ژ خودایێ مەزن و دلۆڤان، ئەڤ جەژنە ببتە دەرگەهێ خێر، بەرەکەت و خۆشیێ بۆ هەموو مرۆڤایەتیێ د ڤێ گەردوونی دا، ب تایبەتی بۆ گەلێ عیراقێ و کوردستانێ. هەروەسا، ببتە ئەگەرێ بهێزکرنا گیانێ لێبۆرینێ، تەبایێ و پێکڤەژیانا ئاشتیانە د ناڤبەران پێکهاتەیا دا.
هیڤیا مە ئەوە ئەڤ هەلکەفتە ببتە دەستپێکا رۆژێن ئارامی و بەختەوەریێ بۆ هەموو مرۆڤدۆستان، و هەموو ل ژێر سێبەرا خێر و خۆشیێ دا بژین.
جەژنا وە پیرۆز بت و هەر د ئاڤادانیێ دا بن.
سەماحەتا بابێ شێخ
شێخ عەلی شێخ الیاس
26-05-2026
