کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

وێنە: کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

کوردستان

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوای یەکلاییکردنەوەی مادەی 140 و دۆخی شنگال دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەواڵگریی عێراق: سەرپێچیکردنە سەر بۆرییەکی نەوتمان لە کەرکووک ئاشکرا کرد
کوردستان29-11-2026

هەواڵگریی عێراق: سەرپێچیکردنە سەر بۆرییەکی نەوتمان لە کەرکووک ئاشکرا کرد

سبەی لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ قوتابییان پشووە
کوردستان29-11-2026

سبەی لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ قوتابییان پشووە

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

رووداو دیجیتاڵ


ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوای یەکلاییکردنەوەی بەپەلەی دۆسیەی مادەی 140ـی دەستوور، چارەسەرکردنی یەکجارەکیی دۆخی کارگێڕیی قەزای شنگال و جەختکردنەوە لەسەر زمانی گفتوگۆ دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2026، زۆربەی فراکسیۆنەکانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە بەشداری سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان رێکخست.


ئەحمەد عەبد رەبە، ئەندامی ئەنجوومەن راگەیێندراوێکی بەناوی ئەنجوومەنەکەوە خوێندەوە و بە ناوی"هیچ سەروەرییەک بەبێ یاسا نییە، هیچ یاسایەکیش بەبێ شکۆ نییە، هیچ شکۆیەکیش بۆ دەوڵەتێک نییە کە گەندەڵکاران یاری پێبکەن" و تێیدا هەڵوێست و داواکارییەکانی پارێزگاکەی لە 11 خاڵدا خستەڕوو.


یەکلاییکردنەوەی مادەی 140؛ دەرگای ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان


لە خاڵی تایبەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکان، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوا دەکات کۆتایی بە دواخستنی جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستوور بهێندرێ.


لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "کاتی ئەوە هاتووە دۆسیەی مادەی (140) کۆتایی پێبهێندرێ و سنوورەکانی نێوان هەرێم و نەینەوا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە بەگوێرەی دەستوور و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی یەکلایی بکرێنەوە، چونکە زۆری خایاند و باجێکی قورسمان دا."


ئەنجوومەنەکە پێی وایە یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە دەبێتەهۆی سەپاندنی یاسا لە رووی کارگێڕی و ئەمنییەوە، گەیاندنی خزمەتگوزاری، گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە لەلایەن حکومەتی خۆجێییەوە.


چارەسەرکردنی یەکجارەکیی دۆخی شنگال


پرسی قەزای شنگال بەشێکی سەرەکیی دیکەی داواکارییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوایە.


ئەنجوومەنەکە داوای "چارەسەرکردنی یەکجارەکیی دۆخی کارگێڕیی قەزای شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی بۆ زێدی خۆیان" دەکات؛ هاوکات هۆشداری دەدات و داوای لێپێچینەوەی یاسایی لە هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە سەرپێچیی یاسایان کردووە یان رێگرییان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا و دادگە لەو قەزایەدا کردووە، بەبێ هیچ جۆرە چاوپۆشییەک.



زمانی گفتوگۆ و رەتکردنەوەی شەڕ


لەسەر ئاستی پەیوەندییە سیاسی و کارگێڕییەکان، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی، کارگێڕی یان دەسەڵاتەکاندا، زمانی گفتوگۆ پێش هەموو بژاردەیەکی دیکە دەخەن؛ هەروەها بە تووندی هەر جۆرە شەڕێکی ناوخۆیی لەنێوان عێراقییەکان بە هەر پاساوێک بێت رەتدەکاتەوە و ئەو کەسانەش بە "دووژمنی عێراق" ناودەبات کە هانی شەڕی ناوخۆ دەدەن.


ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند تایبەت بە "سەپاندنی سەروەریی دەوڵەت".


لەو چوارچێوەیەشدا، ئەنجوومەنەکە پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵی دەکات بۆ قەدەخەکردنی چەکی بێمۆڵەت و داماڵینی لە هەر لایەنێک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هەڵیگرتووە، بە پشتبەستن بە ماددەی (9/یەکەم/ب)ـی دەستوور کە پێکهێنانی میلیشیای سەربازی لە دەرەوەی هێزە چەکدارەکان قەدەخە دەکات؛ داواش دەکات ئەم رێکارە بە دادپەروەری و بەبێ جیاوازی بەسەر هەموواندا جێبەجێ بکرێت.


داواکاری و خاڵەکانی دیکەی راگەیێندراوەکە


جگە لەو مژارانەی سەرەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە راگەیێندراوەکەیدا چەند خاڵێکی دیکەی خستووەتەڕوو، لەوانە:

- مووچەی کەسوکاری شەهیدان: گەڕاندنەوەی مووچەی 6 هەزار کەسوکاری شەهید کە بە پاساوی لێپرسینەوە و دادپەروەری راگیراون.


- بەکارخستنی فڕۆکەخانەی موسڵ: پێدانی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بە کۆمپانیایەکی جیهانیی لێهاتوو لەو وادەیەی سەرۆکوەزیران دیاریکردووە و بەبێ دواخستن.


- دۆخی گوندەکان: قەرەبووکردنەوەی بەپەلە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوندانەی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی خۆجێی بوون (بەتایبەت گوندە عەرەبنشینەکانی ناحیەی رەبیعە) و ناساندنیان وەک "گوندی کارەساتبار".


- بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی: لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی سەرجەم پارە دزراوەکانی سامانی گشتی.


- پلاتفۆرمە ئاژاوەگێڕەکان: رێکاری تووند بەرامبەر ئەو کەناڵ و پەیجانەی هانی ئاژاوەی نێوخۆیی دەدەن و لێپێچینەوە لەو کەسانەی سووکایەتی بە ئاڵای عێراق و هێماکانی دەوڵەت دەکەن.


- یەکپارچەیی عێراق: دووپاتکردنەوەی پابەندبوون بە یەکپارچەیی خاک و گەلی عێراق وەک بنەمایەکی نەگۆڕ.


بابەتی پەیوەندیدار

هەواڵگریی عێراق: سەرپێچیکردنە سەر بۆرییەکی نەوتمان لە کەرکووک ئاشکرا کرد
کوردستان29-11-2026

هەواڵگریی عێراق: سەرپێچیکردنە سەر بۆرییەکی نەوتمان لە کەرکووک ئاشکرا کرد

سبەی لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ قوتابییان پشووە
کوردستان29-11-2026

سبەی لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ قوتابییان پشووە

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە