رووداو دیجیتاڵ
پەروەردەی شاری بانە دەڵێ، سبەی دووشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی شاری بانە پشووە، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەڵامەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شاری بانە لە پارێزگای سنە رایگەیاند، ئامانج لە بڕیارەکە رێگرییە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەڵامەت و پاراستنی تەندروستیی قوتابییان.
بە گوێرەی راگەیاندنی پەروەردەی بانە، بۆ ئەوەی لە خوێندن دانەبڕێن، قوتابیان بە شێوەی ئۆنلاین و لە رێگەی ئەپلیکەیشنی (شاد)ـەوە وانەکانیان دەخوێنن.
راگەیاندنی پشووی خوێندن لەو لە بانە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە حەوت شاری پارێزگای سنە و رۆژی شەممەش بە هەمان هۆکار، سەرجەم قوتاخانەکانی پارێزگای سنە داخران و خوێندن کرایە ئۆنلاین.
چەند رۆژێکە هەڵامەت لە بەشێکی زۆر شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاکانیش رێکاری جیاواز دەگرنەبەر بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەڵامەت.




