کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سەرۆک بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان لەدژی هیچ کەس و لایەنێک نییە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا
کوردستان24-11-2026

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران
کوردستان24-11-2026

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە
کوردستان24-11-2026

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان، لە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت."

وەکو لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دا هاتووە، "ئێستا کە پەرلەمان دەستی بە کارەکانی کردووە، داوا لە هەموو ئەو لایەنە بەڕێزانە دەکەم کە بەشداریی ئەو پڕۆسەیە نەبوون، ئەوانیش بەشداریی بکەن و پێکەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان و هەنگاوەکانی تر هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن."

 

دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر پەککەوتنی پەرلەماندا، دواجار جووڵە لە پەرلەمانی کوردستان دروستبوو و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار پەرلەمان کاراکرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتییش هەڵبژێردران.

 

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم.

دوای دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان خۆشبەختانە توانرا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە. لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەم کە هەڵوێستیان هەبوو و بە ئەرکی یاسایی و نیشتیمانی خۆیان هەستان و ئەم دامەزراوە دەستوورییەی هەرێمیان کارا کردەوە.

کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و لە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت.

ئێستا کە پەرلەمان دەستی بە کارەکانی کردووە، داوا لە هەموو ئەو لایەنە بەڕێزانە دەکەم کە بەشداریی ئەو پڕۆسەیە نەبوون، ئەوانیش بەشداریی بکەن و پێکەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان و هەنگاوەکانی تر هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن.

مسعود بارزانی
4ی تشرینی دووەمی 2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا
کوردستان24-11-2026

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران
کوردستان24-11-2026

لە سنە دایک و باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەیان دەستگیر کران

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە
کوردستان24-11-2026

دوای 13 رۆژ تانکەرەکانی ئاو لە سلێمانی کەوتنەوە کار؛ تەنیا گازی یەک هەفتەیان بۆ دابینکراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە