رووداو دیجیتاڵ
لە کرماشان ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی کارتۆن کەوتەوە و چوار کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە،27ی ئەیلوولی 2026، هاونیشتمانیەک لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند:" کاژێر 9:00ی شەو لە ناوچەی پیشەسازیی فرامان، ئاگر لە کارگەی دروستکردنی کارتۆن کەوتەوە."
هاونیشتمانییەکە گوتی:" بە هۆی ئاگرەکەوە چوار کەس بریندارن و لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی سێ لە بریندارەکان خراپە."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، 10 تیمی ئاگر کوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکە ئامادەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە."
تاوەکو ئێستا زیانە مادییەکانی ئاگرەکە دیار نییە.



