رووداو دیجیتاڵ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی بێت. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، بەشێک لە گەڕەک و شوێنەکانی هەولێر زیانیان بەرکەوتووە و ئاو چووەتە ناو ماڵان، هەرچەندە ئێستا باران وەستاوە، بەڵام بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ تیمەکانی حکومەت، دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بڕیاریان داوە: - سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچەی ساوایان تاوەکو زانکۆ)، بە حکومی و ئەهلییەوە، پشووی فەرمی بێت. - سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دەسەڵاتیان پێدراوە هەر فەرمانبەرێک کە بەهۆی چوونی ئاو بۆ ماڵەکەی یان ئاستەنگیی هاتوچۆوە نەتوانێت دەوام بکات، غیاب نەدرێت و بە پشوو بۆی هەژمار بکرێت. - تەواوی کارمەند و فەرمانبەرانی لایەنە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی بەهاناوەچوون، لە ئاستی ئێشکگرتنی بەردەوامدا بن. پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە تەواوی تیمەکانی حکومەت لە ئێشکگرن و بەردەوامن لە خزمەتکردنی ئەو ماڵ و گەڕەکانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.
کوردستان07-11-2026بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: دانیشتووانی نزیک چەم و زەوییە نزمەکان زۆر وریای خۆیان بن
کوردستان07-11-2026راپۆرتی کەشناسی: شەپۆلەکە لە هەولێر و دهۆک لاواز دەبێت و لە سلێمانی و گەرمیان چالاکتر