رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی 10ـەمین پێشانگەی کتێبی ئامەد بە بەشداریی 27 وەشانخانەی کوردی بکرێتەوە و بۆ 9 رۆژ بەردەوام بێت.
یەکێتیی وەشانخانەکانی تورکیا دەڵێ، سبەی شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، لە ئامەدی باکووری کوردستان 10یەمین پێشانگەی کتێبی ئامەد دەکرێتەوە.
یەکێتییەکە دەڵێ، پێشانگاکە بە سپۆنسەری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد لە سەنتەری نێودەوڵەتیی پێشانگە و کۆنگرەکانی میزۆپۆتامیا لە رۆژانی 26ی ئەیلوول تاوەکو 4ی تشرینی یەکەم بۆ نۆ رۆژ بەڕێوەدەچێت.
یەکێک لە بەشە دیارەکانی ئەم ساڵی پێشانگەکە، بەشداریی فراوانی وەشانخانە کوردییەکانە. لەم چوارچێوەیەدا، 27 وەشانخانەی کوردی لە شارە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لەژێر چەتری یەکێتیی وەشانخانەکانی کورد (یەک-کورد) بەشدار دەبن.
بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی رێکخەر، لە پێشانگەکەدا 74 پانێڵ و نزیکەی 300 چالاکیی واژۆکردنی کتێب بۆ نووسەران بەڕێوەدەچن.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

