کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کوردستان

فراکسیۆنی پارتی لە کەرکووک: کاراکردنەوەی پەرلەمان دەرفەتێکی زێڕینە بۆ یەکڕیزی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەراگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ دەکات و دەڵێت، ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تۆکمەکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت.


رۆژی چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە خەڵک و سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی کارەکانی خولی نوێی پەرلەمان.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پاش ماوەیەکی هەستیار، لەگەڵ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتییە نوێیەکەی، هەنگاوێکی چارەنووسساز و پڕ بایەخە بەرەو بەهێزکردنەوەی بنەماکانی دیموکراسی، پاراستنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی بەهای پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا."

فراکسیۆنی پارتی پەرلەمانی کوردستان وەک "بەرزترین دەزگای یاسادانان و چاودێری" و "ماڵی ڕاستەقینەی خەڵک" پێناسە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، کارابوونەوەی پەرلەمان هەنگاوێکی گرنگە بۆ:

  - تۆکمەکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی.
  - داڕشتنی یاسای هاوچەرخ و دادپەروەرانە.
  - رەخساندنی کەشێکی بەرهەمدار بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت کە لە ئاست
    چاوەڕوانیی هاووڵاتییاندا بێت.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، فراکسیۆنی پارتی لە کەرکووک هیوای خواستووە دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان بە "گیانی بەرپرسیاریەتیی مێژوویی و دیدێکی نیشتمانییانەوە" کار بکەن بۆ ئەوەی لە خەم و خواستەکانی هاووڵاتییان نزیک بن و ببنە مایەی سەقامگیریی سیاسی، ئارامی و گەشەپێدانی هەمەلایەنە لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە