رووداو دیجیتاڵ
ماوەی مۆڵەتی کۆمپانیای نەوتی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای نەوت دا لەپارێزگای شرنەخ لەباکووری کوردستان تاوەکو ساڵی 2028 درێژکرایەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری کانزا و نەوتی سەر بەوەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، لەرۆژنامەی فەرمیی وڵاتەکە دا بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، دوای هەڵسەنگاندنی داواکارییەکەی کۆمپانیای نەوتی تورکیا، بڕیار دراوە ماوەی مۆڵەتی گەڕان بەدوای نەوت دا لەشرنەخ درێژبکرێتەوە.
مۆڵەتەکە رووبەری 42 هەزار و 447 هێکتار زەوی لەخۆدەگرێت و ماوەکەی تاوەکو 22ـی تشرینی یەکەمی 2028 درێژکراوەتەوە.
لەمانگی ئابی ئەمساڵ دا، کۆمپانیای نەوتی تورکیا بڕیاری دا 64 ملیۆن لیرەی تورکی (نزیکەی 1.3 ملیۆن دۆلار) وەبەرهێنان لە 4 کێڵگەی دیکەی نەوت لەشرنەخ دا بکات.
بەپێی دوایین ئاماری فەرمی، لەسنووری پارێزگای شرنەخ لەباکووری کوردستان 176 بیری نەوت چالاکە و بەرهەمی رۆژانەیان دەگاتە نزیکەی 84 هەزار بەرمیل.

