رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان بڵاوکردەوە و بە "سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەر" ناوی دەبات.
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هاوڕێیانی کرد.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاماژە بە رۆڵی خوالێخۆشبوو دەکات و نووسیویەتی: "کەمال شاکر کەسایەتی و سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەری کورد بوو کە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشانی گەلەکەی تەرخان کرد."
سەرۆک مەسعود بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە سیاسییە دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم جێگەی بەهەشت بێت و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک بدات."
کەمال شاکر دوو خول سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بووە و تاوەکو ساڵی 2017 لە پۆستەکەی ماوەتەوە، هەروەها یەکەم وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە کابینەکانی یەک، دوو و سێ.
هەروەها ساڵی 2004 تاوەکو 2005 ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی نیشتمانی عێراق (پەرلەمانی کاتی) بووە.



