رووداو دیجیتاڵ
عەدنان شەمەری، پارێزگاری دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هیچ داواکارییەک بۆ خۆپیشاندان پێشکێش نەکراوە. دەشڵێت، "دوو کەسمان دەستگیرکرد دەیانویست کێشە دروست بکەن ".
پارێزگاری دیالە گوتی، داواکاری بۆ خۆپیشاندان پێویستی بە رێکارە و هەر کەس و لایەنێک داواکاری هەیە، دەبێ داواکارییەکەی پێشکێش بکات. ئاماژەی بەوەش کرد، "هیچ جیاوازی و جیاکارییەک ناکەین".
لەبارەی دەستگیرکردنی خەڵک لە خانەقین، پارێزگاری دیالە گوتی، "دەیانویست لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کێشە دروست بکەن". بە قسەی پارێزگاری دیالە، "هەوڵ هەیە دۆخەکە ئاڵۆز بکرێ، بەڵام ئێمە رێگەی پێنادەین".
بە گوتەی پارێزگاری دیالە، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، یەکێکیان کورد و ئەوی دیکە عەرەبە.
باسی تابلۆی سەر دووکانەکانیشی کرد و گوتی، "خاوەن فرۆشگەکان دەتوانن زمانی عەرەبی و کوردی پێکەوە لەسەر تابلۆکان بەکاربێنن".
نوێدەکرێتەوە..


