رووداو دیجیتاڵ سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد. رۆژی شەممە، 15-08-2025 قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەردانێکی فەرمی هاتە هەولێر. سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لێ کرد. بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە رایگەیاند، بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا. بەگوێرەی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێڕاق لەبواری سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و هەڕەشەکان.
کوردستان04-11-2026نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکان: ناکۆکی و جیاوازییەکان لە پەرلەمان چارەسەر بکەن