رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا کرد، ئەوەش بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-07-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە رادو بوتوم کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "سوپاس و پێزانینی پێشكێش به بەڕێز رادو بوتوم كرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەرکەکەیدا، ههروهها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست."
لای خۆیەوە، رادو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد "بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکێشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاريکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە."


