رووداو دیجیتاڵ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بە ئەگەری زۆرەوە ئەمشەو تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران و لیستی مووچەی مانگی تەممووز رەوانەی بەغدا دەکرێن و سبەی رادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێن. رۆژی سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەگەر هیچ دۆخێکی نائاسایی نەیەتە پێش، ئەمشەو شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا و سبەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران و لیستی مووچەی مانگی تەممووز رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێن." بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو، مانگانە لەگەڵ لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتریش بۆ بەغدا دەنێرن و گوتیشی: "کارەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیرانیش تەواو بوون و هەر بۆیە ئەویش رادەست دەکرێت." سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کرد: "هەوڵ دەدەین زوو رێکارەکان تەواو بکەین تاوەکو مووچەی فەرمانبەران دوانەخرێت." 13-07-2026 لیستی مانگی حوزەیرانی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە. رۆژی 15-07-2026 یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچە بوو و لە سێ رۆژدا مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرت.
کوردستان21-07-2026ئەندامێکی سەرکردایەتیی پاک: بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانمان لە پارێزگای هەولێر