رووداو دیجیتاڵ
فریاکەوتنی ئیلام دەڵێ، لە سێ مانگدا 17 کەس کەوتوونەتە ناو ئاو و 10 کەسیان خنکاون.
رۆژی دووشەممە، 6ـی تەممووزی 2026، موحسین وەیسی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی فریاکەوتنی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "لە 21-3-2026 تاوەکو 21-6-2026، واتە لە سێ مانگدا، بەهۆی مەلەکردن و کەوتنە ناو ئاو 10 کەس لەو پارێزگایە خنکاون و 7 کەسیش رزگارکراون."
بە گوتەی موحسین وەیسی: "ئەو ژمارەیە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، سێ هێندە زیاتر بووە کە تەنیا چوار کەس خنکابوون."
موحسین وەیسی ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بچووکترینیان تەمەنی 15 ساڵ و گەورەترینیان تەمەنی 60 ساڵ بووە. زۆرترین رووداوی خنکان لە شارەکانی ئیلام، سیروان، دەرەشار و مێران بووە.
بەپێی ئاماری پزیشکیی دادی ئێران، پار لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 227 کەس بەهۆی کەوتنە ناو ئاو و مەلەکردن گیانیان لەدەستداوە.




