رووداو دیجیتاڵ
لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ فڕۆکەخانەی شاری ئەنتاڵیای تورکیا دەستپێدەکەن کە چوون و گەڕانەوە دەبێت.
رۆژی دووشەممە، 6ـی تەممووزی 2026، هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو گەشتانە بۆ فڕۆکەخانەی ئەنتاڵیا لە 14ـی تەممووزەوە دەستپێدەکەن".
ئێستا گەشتی فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەنقەرە، ترابزۆن و ئیستەنبووڵ ئەنجام دەدرێن.
هەردی سەمەد رایگەیاند: "گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی ئەنتاڵیا دوو گەشتی چوون و گەڕانەوە دەبن لە هەفتەیەکدا و لە رێگەی فڕۆکەی سەر بە هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە دەبن".
لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە هەفتانە 18 گەشت بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێن.




