کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

زەیدی لە رێگەی مانگی دەستکردی ئوسترالییەوە چاودێریی هەرێمی کوردستانی کردووە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی رۆژانە گەیشتە 3.6 ملیۆن بەرمیل
عێراق26-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی رۆژانە گەیشتە 3.6 ملیۆن بەرمیل

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت
عێراق26-11-2026

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە
عێراق26-11-2026

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە دەستوخەتی خۆی چوار خاڵی وەک مەرج بۆ هەرێمی کوردستان نووسیوە و بڕیارە سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەنێوان هەولێر و بەغدا بکرێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئەمریکایە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2026، هێڤیدار ئەحمەد، رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاتژمێر 08:00ی تۆڕی میدیایی رووداو کە شاهۆ ئەمین، پێشکێشی دەکات، وردەکاریی گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای خستەڕوو و گوتی، "ئەمڕۆ لەگەڵ ئۆفیسی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەم کردووە، لەگەڵ دروستکەری بڕیارەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان، دروستکەری سەرەکیی بڕیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەگەڵ ئەمریکییەکانیش قسەم کردووە."


بە گوتەی هێڤیدار ئەحمەد، گرژییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دوای ئەوە دەستیان پێکرد، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نامەیەک کە بە دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی، چوار خاڵی وەک مەرج بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کردووە.


مەرجەکانی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان


یەکەم: عەلی زەیدی مەبەستیەتی مەلەفی نەوت تەنیا لەژێر سەرپەرشتی بەغدا بێت بەتایبەت ئەوانەی لە ناوچەی ماددەی 140ن.


دووەم: بەستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانە بە بەغداوە، بە جۆرێک نوێنەرانی بەغدا لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی بێلایەن دەچنە دەروازە سنوورییەکان و سەرپەرشتیان دەکەن. هاوکات، لە رێگەی کامێراوە کۆنتڕۆڵی ژوور بە ژووری ناو دەروازەکان دەکرێت.


سێیەم: داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان 100% بچێتەوە بەغدا.


چوارەم: ناردنی هێزی فیدراڵی بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.


بە گوتەی هێڤیدار ئەحمەد، مەرجی چوارەم "بووەتە هۆی تەقینەوەی دۆخەکە، بەو پێیەی بە عەلی زەیدی گوتراوە، ئەوە نییە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون؟، لە وەڵامدا عەلی زەیدی، گوتویەتی، "من دەمەوێ هێزێک بنێرم لەگەڵ ئەو هێزانە و (کامێرای حەراری) لەسەر هەموو دەروازە سنوورییەکان و سنوورەکان دابنێم.


هەڵوێستی پارتی و یەکێتی


هێڤیدار ئەحمەد، ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ناردنی هێز بۆ سەر سنوورەکان "پارتی و یەکێتی یەکیان گرتووە، بەو پێیەی هەستیان بە مەترسییە گەورەکە کرد کە جارێکی دیکە سەربازی عێراقی لە هەرێمی کوردستان خۆی ببینێتەوە."


سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی دەستوور، هێڤیدار ئەحمەد لە زاری بەرپرسێکی پارتییەوە گوتی، "ئێمەش دەمانەوێت دەستوور جێبەجێ بکرێت، بەڵام نابێت بە ئارەزووی خۆیان لێی هەڵبژێرن و تەنیا لە بەرژەوەندیی بەغدا بێت."



کۆبوونەوەیەک لەسەر داوای ئەمریکا


هێڤیدار ئەحمەد ئاشکرای کرد، "کۆبوونەوەکەی یەکی ئەم مانگە کە فایەق زێدان سەرپەرشتی دەکات، لەسەر داوای ئەمریکایە، بەو پێیەی کێشەکە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا گەورە بووە و باسی بەکارهێنانی هێز دەکرێت."


بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، جگە لە فایەق زێدان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە، لە نووری مالکی و هادی عامری و عەممار حەکیم بەشداری بکەن، هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری بکەن.


بەڵگەی مانگە دەستکردەکان


هێڤیدار ئەحمەد، روونیکردەوە، "ئاشکرا بووە کە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق بە سوود وەرگرتن لە (مانگی دەستکردی ئوسترالی) تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانەی کە خۆیان مەبەستیانە وێنەیان گرتووە و کردوویانەتە دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامە."


لەبارەی رۆڵی ئەمریکا لە گرژییەکان دا، هیڤیدار ئەحمەد گوتی، "ئەمریکییەکان لە پەیوەندییەکانیاندا هۆشدارییان داوەتە عەلی زەیدی، کە نابێت ئەم دۆخە بە شەڕ و هێز چارەسەر بکرێن، لە وەڵامدا سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بیانووی هێناوەتەوە کە زیان بە نێوبانگی هەرێمی کوردستان دەگەیێنن. بەجۆرێک زەیدی، بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە هەنگاوەکانی بۆ رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی دۆلار، قاچاخی نەوت و هەناردەکردنی نایاسایی دراو لە دەروازە سنوورییەکانەوە. لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان بە ئەمریکییەکانیان راگەیاندووە کە پێویستە رێگە نەدرێت ناوبانگی هەرێمی کوردستان لەکەدار بکرێت."



عەلی زەیدی رژدە لەسەر بڕیارەکانی


هێڤیدار ئەحمەد، باسی لە رژدبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد لەسەر بڕیارەکانی و گوتی، "زەیدی سوێندەکەی پێغەمبەری ئیسلامی خواردووە کە قورەیشییەکان چوونە لای و پێیان گوت واز لە دینەکەت بهێنە، چیت دەوێت بۆت دەکەین. ئەویش گوتی، ئەگەر خۆر لە دەستی راستم و مانگ لە دەستی چەپم دابنێن، واز لەم کارە ناهێنم. زەیدیش هەمان قسەی کردووە و دەڵێ واز لەم مەلەفە ناهێنم."


یەکڕیزیی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان


بە گوتەی هێڤیدار ئەحمەد، "پارتی و یەکێتی لەسەر چوار مەرجەکەی عەلی زەیدی، تەنیا لەسەر یەک مەرج 100% کۆکن کە ئەویش رەتکردنەوەی ناردنی هێزی سەربازییە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لەسەر بابەتی نەوت و داهاتی نێوخۆ و گومرگەکان هێشتا یەک نین."


بە گوتەی هێڤیدار ئەحمەد، بڕیارە پێش چوونی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ بەغدا، لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لووتکە بکەن، ئەمەیش بەمەبەستی ئەوەی لە کۆبوونەوەکە چارەنووسسازەکەدا کە بڕیارە رۆژی سێشەممە لە بەغدا بکرێت، یەک قسە و یەک هەڵوێستیان هەبێت."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی رۆژانە گەیشتە 3.6 ملیۆن بەرمیل
عێراق26-11-2026

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی رۆژانە گەیشتە 3.6 ملیۆن بەرمیل

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت
عێراق26-11-2026

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە
عێراق26-11-2026

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە