کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یەکێک لە کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراقە

یەکێک لە کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراقە

عێراق

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی رۆژانە گەیشتە 3.6 ملیۆن بەرمیل

گەشاو خالید

گەشاو خالید

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زەیدی لە رێگەی مانگی دەستکردی ئوسترالییەوە چاودێریی هەرێمی کوردستانی کردووە
عێراق26-11-2026

زەیدی لە رێگەی مانگی دەستکردی ئوسترالییەوە چاودێریی هەرێمی کوردستانی کردووە

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت
عێراق26-11-2026

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە
عێراق26-11-2026

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە

رووداو دیجیتاڵ


وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، داهاتی نەوت تەنیا لە مانگی رابردوودا گەیشتە زیاتر لە 8 ملیار دۆلار و وڵات توانیویەتی ئاستەنگە گەورەکان ببڕێت و هەناردەی نەوتی خاو بگەیێنێتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.


رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "لە 14ـی ئایاری ئەمساڵ کە بەرپرسیارێتیی وەزارەتمان وەرگرتووە، رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بووینەوە، بەتایبەت کە ئاستی هەناردەکردن بۆ 200 هەزار بەرمیل دابەزیبوو، بەڵام ئێستا گەیشتووینەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا."


باسم عەبادی راشیگەیاند: "داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا گەیشتووەتە 8.8 ملیار دۆلار، ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە و تەنانەت پێش قەیرانەکانیش تۆمار نەکراوە؛ هەروەها هەناردەکردنی نەوتی رەش، گۆگرد و نەفتا بە نرخی بۆرسە جیهانییەکان زیاتر لە 4.5 ملیار دۆلاری بۆ گەنجینەی دەوڵەت دابین کردووە."


وەزیری نەوتی عێراق روونیکردەوە: "زۆربەی هەناردەی عێراق لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە دەبێت، جگە لە هەناردەکردن لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی و گواستنەوەی نەوت بۆ سووریا لە رێگەی تانکەرەوە." ئاشکراشی کرد کە لە گفتوگۆدان لەگەڵ رێکخراوی ئۆپێک بۆ زیادکردنی پشکی بەرهەمهێنانی عێراق.


باسم عەبادی باسی لەوەش کرد، حکومەت خەریکی دانوستاندنە لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحە ئەمریکییەکانی وەک (ئێکسۆن مۆبیل، شیڤرۆن و کۆنۆکۆ فیلیپس) بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکاندا و چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتوو بگەنە رەشنووسی گرێبەستەکان.


سەبارەت بە ئەگەری گرانبوونی سووتەمەنی، باسم عەبادی دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و گوتی: "هیچ ئاراستەیەک بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین، گازوایل و نەوتی سپی نییە و نرخەکان وەک خۆیان بە فەرمی دەمێننەوە."


بابەتی پەیوەندیدار

زەیدی لە رێگەی مانگی دەستکردی ئوسترالییەوە چاودێریی هەرێمی کوردستانی کردووە
عێراق26-11-2026

زەیدی لە رێگەی مانگی دەستکردی ئوسترالییەوە چاودێریی هەرێمی کوردستانی کردووە

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت
عێراق26-11-2026

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە
عێراق26-11-2026

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە