کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

لێکۆڵینەوە لە مووچەی 3,150 پاسەوانی "بندیوار"ـی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک دەکرێت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە
عێراق26-11-2026

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە

سێ فراکسیۆنی کوردستانی دەستپێشخەرییەک دەدەنە عەلی زەیدی؛ وەڵامەکەی چی بووە؟
عێراق26-11-2026

سێ فراکسیۆنی کوردستانی دەستپێشخەرییەک دەدەنە عەلی زەیدی؛ وەڵامەکەی چی بووە؟

حیزبوڵڵا چەکی رووپۆشکراو بە زێڕ دەداتە پارێزگاری پێشووی بابل و بەرپرسێکی حەشدی شەعبی
عێراق26-11-2026

حیزبوڵڵا چەکی رووپۆشکراو بە زێڕ دەداتە پارێزگاری پێشووی بابل و بەرپرسێکی حەشدی شەعبی

رووداو دیجیتاڵ


دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق دەستبەکاربوونی دوو تیمی مەیدانی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی کەرتی نەوت رادەگەیێنێت؛ یەکێک لە تیمەکان لێکۆڵینەوە لە خەرجکردنی پارە بۆ سێ هەزار و 150 پاسەوانی مەدەنیی بۆرییە نەوتییەکانی کەرکووک دەکات کە گومان دەکرێت ساوێر (وەهم)بن. سەرچاوەیەکیش لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک رایدەگەیێنێت، گەندەڵییەکی زۆر لە دۆسیەی پاسەوانیکردنی بیر و بۆرییەکانی نەوتی کەرکووکدا کراوە و دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لەو پرسە دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو تیمی مەیدانیی وردبینی و لێکۆڵینەوەیان دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە چەند دۆسیەیەکی کەرتی نەوت و دڵنیابوونەوە لە دروستیی رێکارەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.


هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گەندەڵییەکی زۆر لە پاسەوانیکردنی بۆرییەکانی نەوتی کەرکووک کراوە و دەستەی دەستپاکیی عێراق لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەکات."


بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، میکانیزمی پاراستنی بیر و بۆرییەکان بەم شێوەیەیە کە هەر بیرێکی نەوت بکەوێتە نێو زەویی هەر جووتیارێکەوە، لە بەرامبەر پاراستنی بیرەکەدا مانگانە بڕی یەک ملیۆن دیناری پێدەدرێت.


سەرچاوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات لە بەرامبەر تێپەڕبوونی هەر کیلۆمەترێک بۆریی نەوت بە نێو زەویی هەر جووتیارێکدا، مانگانە یەک ملیۆن دینار دەدرێتە خاوەن زەوییەکە و دەبێت ئەرکی پاسەوانیکردنی بۆرییەکە بگرێتە ئەستۆ.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق، ئەرکی هەردوو تیمەکە بەم شێوەیە دابەش کراوە:


تیمی یەکەم: لێکۆڵینەوە لەو بڕە پارانە دەکات کە بۆ پاسەوانە مەدەنییەکانی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە پارێزگای کەرکووک خەرج کراون، کە ژمارەیان سێ هەزار و 150 پاسەوانە، ئەوەش لەبەر رۆشنایی ئەو زانیارییانەی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو پاسەوانانە لە راستیدا نین (بندیوارن).


تیمی دووەم: دەستیکردووە بە وردبینی و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو مۆڵەتانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانەوە بە سەرجەم کارگەکانی ئۆکساندن، پاڵاوتن و قیر دراون، بۆ دڵنیابوونەوە لە یاساییبوونی رێکارەکانی پێدانی ئەو مۆڵەتانە.


دەستەی دەستپاکی روونیکردووەتەوە، پێکهێنانی ئەو دوو تیمە لەسەر بنەمای راسپاردەکانی ئەو لیژنەیە بووە کە لەلایەن نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ دەرەوەی عێراق پێکهێنرابوو.


لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتیی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق جەختی لەسەر پێویستیی تەواوکردنی کارەکانی هەردوو تیمەکە بە خێراترین کات کردووەتەوە، تاوەکو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رەوانەی دادگە بکرێن و رێکاری یاسایی بەرامبەر کەمتەرخەمان بگیرێتەبەر.


بابەتی پەیوەندیدار

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە
عێراق26-11-2026

دادگە بۆ حەلبووسی : بۆریی قاچاخی نەوت لە ئەنبار نییە و ناوی براکەت لەو دۆسیەیەدا نییە

سێ فراکسیۆنی کوردستانی دەستپێشخەرییەک دەدەنە عەلی زەیدی؛ وەڵامەکەی چی بووە؟
عێراق26-11-2026

سێ فراکسیۆنی کوردستانی دەستپێشخەرییەک دەدەنە عەلی زەیدی؛ وەڵامەکەی چی بووە؟

حیزبوڵڵا چەکی رووپۆشکراو بە زێڕ دەداتە پارێزگاری پێشووی بابل و بەرپرسێکی حەشدی شەعبی
عێراق26-11-2026

حیزبوڵڵا چەکی رووپۆشکراو بە زێڕ دەداتە پارێزگاری پێشووی بابل و بەرپرسێکی حەشدی شەعبی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە