کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

گەشاو خالید

گەشاو خالید

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە
عێراق22-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە
عێراق22-11-2026

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە

زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەموو خاکی عێراق دا
عێراق22-11-2026

زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەموو خاکی عێراق دا

رووداو دیجیتاڵ


رۆژی شەممە 21ـی تشرینی دووەمی2026، لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان (رومێسە - سەماوە) لە پارێزگای موسەننا، گەڕیدەیەکی ژاپۆنی لە کاتی گەشتکردن بە پاسکیلەکەی، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج کرایسلەر) و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا؛ سەرنشینێکی نێو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوو.


بەگوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە، گەڕیدە ژاپۆنییەکە ناوی، داک سان نگوینە و لە دایکبووی 1999ـیە و خاوەنی وڵاتینامەی ئەڵمانیایە.


دوای گیانلەدەستدانی گەڕیدەکە لە پارێزگای موسەننا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق ڤیدیۆی لێکۆڵینەوە لەگەڵ شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بڵاودەکاتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن، گەڕیدەکە بە شێوەیەکی کوتوپڕ لە سایدی راستەوە پێچیکردووەتەوە سەر سایدی چەپ و بەر ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووە.


سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای موسەننا، رۆژی یەکشەممە،22ـی تشرینی دووەمی2026، بە رووداوی راگەیاند: "هێزەکانی هاتووچۆ هێڵکاری و پشکنینیان بۆ شوێنی رووداوەکە کرد و دەرکەوت کەمتەرخەمییەکە لە گەشتیارە ژاپۆنییەکەوە بووە".


سەرچاوە ئەمنییەکە راشیگەیاند: "ئەو گەڕیدەیە کەسێکی بەناوبانگ بووە و بەپێی زانیارییەکانمان زیاتر لە 20وڵاتی جیهان گەڕاوە بە پاسکیلەکەی".


شۆفێر و سەرنشینەکان چۆن رووداوەکە دەگێڕنەوە؟


لە دوای رووداوەکە، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق و تیمەکان گەیشتنە شوێنەکە و گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە کاتی لێپرسینەوە لە شۆفێر و سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە بڵاوکردەوە.


شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە قسەکانیدا بۆ ئەفسەری لێکۆڵینەوەی هاتووچۆ دەڵێت: "بەرەو بەسرە دەچووم، سایدی چەپم گرتبوو و بە خێرایی نزیکەی 110 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەڕۆیشتم؛ چوار سەرنشینم لەگەڵ بوو کە خوێندکاری کۆلێژی پۆلیسی بەسرەن. خاوەنی پاسکیلەکە لە سایدی راستەوە دەڕۆیشت، لەپڕ و بە شێوەیەکی کوتوپڕ لە چەند چرکەیەکدا هاتە سەر رێگەکە و کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و نەمتوانی بوەستم."


شۆفێرەکە باسی لەوەشکرد، بەهۆی پێکدادانەکەوە یەکێک لە خوێندکارەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی شووشەوە بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، سەرنشینەکانی دیکە و شایەتحاڵانی شوێنەکەش ئامادەییان دەربڕیوە شایەتیی ئەوە بدەن کە رووداوەکە کتوپڕ بووە.


هاوکات، یەکێک لە سەرنشینەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە کە خوێندکاری کۆلێژی پۆلیسە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا گوتی: "خێراییمان بە نزیکەیی 120 بۆ 130 کیلۆمەتر بوو، ئێمە لە سایدی چەپ بووین و پاسکیلەکەش لە سایدی راست بوو، بەڵام لەناکاو و لە چەند چرکەیەکدا پێچیکردەوە بەرەو لای چەپ و هاتە بەردەممان."


ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیار و گەڕیدە بیانییەکان بە پایسکیل و ماتۆڕسکیل سەردانی شار و ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراق دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە
عێراق22-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە
عێراق22-11-2026

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە

زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەموو خاکی عێراق دا
عێراق22-11-2026

زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەموو خاکی عێراق دا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە