رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای نەجەف دوو برا و خوشکێک کەوتنە نێو رووبارەوە و خنکان. گوتەبێژی پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، رووداوەکە لە نزیک ماڵی خۆیان بووە.
عەقید موفید تاهیر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سێ منداڵ کە دوو برا و خوشکێکن، لەکاتی یاریکردن یەک لە دوای یەک کەوتوونەتە نێو ئەو رووبارەی دەکەوێتە پشت ماڵەکەیان و هەرسێکیان خنکاون."
منداڵەکان لە قۆناخی بنەڕەتی قوتابیی بوون. بەگوتەی بەرپرسەکەی پۆلیسی نەجەف، لە ناوچەی شەرمان لە سنووری ناحیەی عەباسییە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری نەجەف روویداوە و بەهۆی کەمتەرخەمی بووە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی پۆلیسی رووبار لە عێراق، ئەم ساڵ تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تەمموز، 23 منداڵ لە ئاودا خنکاون کە تەمەنیان 10 بۆ 15 ساڵان بووە.


