رووداو دیجیتاڵ
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک بەرەو بەحرێن بەڕێکەوت.
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (4ی تشرینی دووەمی 2026) رایگەیاند، ئەمڕۆ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانێک بۆ شانشینی بەحرێن دەستپێدەکات، وەک درێژەپێدەری زنجیرە سەردانەکانی پێشووی بۆ واشنتن، ئەنقەرە، تاران، پاریس، بەرلین، دۆحە، ریاز، عەممان و دیمەشق.
گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی دیدگەیەکی روونەوەیە بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە جۆرێک دەروازەی فرەلایەن بۆ هاوکاری و دیالۆگ لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەنە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکاتەوە.
بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مەنامە لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پاشای بەحرێن کۆببێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، راوێژکردن لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، دۆزینەوەی میکانیزمی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاڵپشتیکردنی چارەسەرە سیاسییەکان.

