کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەخانەی موسڵ

فڕۆکەخانەی موسڵ

عێراق

زەیدی بانگهێشتی کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات بۆ وەبەرهێنان لە فڕۆکەخانەی موسڵ

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
عێراق22-11-2026

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە
عێراق22-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە
عێراق22-11-2026

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بانگهێشتێکی فەرمی ئاراستەی ئەو کۆمپانیا جیهانییانە کرد کە پسپۆڕن لە بەڕێوەبردن و کارپێکردنی فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بکەن و خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێبدەن، بەشێوەیەک کە شایستەی پارێزگای نەینەوا و مێژووەکەی بێت.

ئەم بانگهێشتە رۆژی دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتی سەردانێکی زەیدی هات بۆ شاری موسڵ، کە تێیدا دەستپێکردنی کارەکانی لە پڕۆژەی ملیۆنێک پارچە زەوی نیشتەجێبوون راگەیاند و بەدواداچوونی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەکان کرد، یەکێک لەوانەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بوو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، شاری موسڵ رووکارێکی شارستانیی عێراق و دەروازەیەکی گرنگە بۆ جیهان. ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت بە جددی کاردەکات بۆ تەواوکردنی پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگاکە، بەجۆرێک کە وەڵامدەرەوەی داواکاری و پێداویستییە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی خەڵکەکەی بێت.

زەیدی، روونیکردەوە کە فڕۆکەخانەی موسڵ تەنیا پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو دەروازەیەکی گرنگە بۆ پارێزگاکە و عێراق بەگشتی، بەتایبەتی دوای بڕیاری گەڕاندنەوەی نەینەوا بۆ سەر نەخشەی فڕۆکەوانی و وەبەرهێنان. گوتیشی: "ئەو کۆمپانیایانەی دێن، نامانەوێت تەنیا هۆڵێکی خزمەتگوزاری دروستبکەن، بەڵکو دەبێت ببنە هاوبەشێکی گرنگ کە فڕۆکەخانەی موسڵ دەکاتە شوێنێکی گرنگی خزمەتگوزاری."

بابەتی پەیوەندیدار

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
عێراق22-11-2026

لە موسەننا گەڕیدەیەکی ژاپۆنی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە
عێراق22-11-2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە
عێراق22-11-2026

لە موسەننا لە 45 قوتابخانە وانەی زمانی کوردی دەگوترێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە