رووداو دیجیتاڵ
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، کوژرانی 2 چەکداری داعشی لە سنووری نێوان کەرکووک و پردێ راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە ئەنجامی پێکدادانێکی هێزەکانیان لەگەڵ چەکدارانی داعش، 2 چەکدار لەنێوان کەرکووک- پردێ کوژران کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیان لەگەڵ "11 چەکداری داعش" دەروازەکانی پردێ داخراون.
نوێ دەکرێتەوە..


