رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەربڕی.
رۆژی شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوخەمییەکەی عەلی زەیدی بە راگەیێندراوێک بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە پەیامەکەیدا سەرۆکوەزیران هاوخەمیی قووڵی خۆی دەربڕیوە و داواکارە لە خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و دڵنەوایی و ئارامی بە بنەماڵە، کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.
رۆژی هەینی، 4ی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.



