رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە رۆژهەڵاتی دیالە دوو چەکداری رێکخراوی داعش بۆردوومان دەکەن، بەگوێرەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، یەکێکیان سەرکردەیەکی ئەو رێکخراوە بووە.
پێنجشەممە، 11ی حوزەیرانی 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 دوو جار پێگەیەک لە رۆژهەڵاتی ناحیەی بوھروز بۆردوومان کراوە، کە مەفرەزەیەکی داعشی تێدابووە و لە دوو کەس پێکهاتبوون."
ناحیەی بوھروز دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە و لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای بەعقوبەی ناوەندی پارێزگاکەیە.
سەعد مەعن رایگەیاند، ئەو چەکدارانە پێشتر بۆ ماوەی چەند رۆژێک چاودێری کراون، ئەو دوو کەسەی کراونەتە ئامانج یەکێکیان سەرکردەی رێکخراوی داعش بووە و لە دوای بۆردوومانەکەش هێزێکی زەوینی چوونەتە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی پشکنین.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
