رووداو دیجیتاڵ
منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ لە نەجەف دراوێکی ئاسنیی جۆری 25 فلسی قوت دەدات و سوورێنچکی دادەخات. تیمێکی پزیشکی دراوەکە بە نەشتەرگەری دەردەهێنن.
ماهیر عەبوودی، گوتەبێژی تەندروستیی نەجەف، رۆژی شەممە، 6ی حوزەیرانی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیی نەخۆشی و نەشتەرگەریی کۆئەندامی هەرس و جگەر و پەنکریاس، دوێنێ 25 فلسیەکیان لە قوڕگی منداڵێکی 5 ساڵ دەرهێنا.
گوتەبێژی تەندروستیی نەجەف ئاماژەی بەوە کرد، دوای پشکنینی سەرەتایی و تیشک دەرکەوتووە، تەنێکی نامۆ لەنێو سوورێنچکی منداڵەکەدایە و رێڕۆی خواردنی بەتەواوی گرتووە، پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەبووە.
ماهیر عەبوودی گوتی، تیمە پزیشکییەکە لە رێگەی نازوورە توانییان 25 فلسیەکە بێ دروستبوونی هیچ لێکەوتەیەکی مەترسیدار دەربهێنن.
وەک گوتەبێژی تەندروستی نەجەف گوتی، دوای جێگیربوونی باری تەندروستی و نەمانی مەترسی لەسەر ژیانی، منداڵەکە لە نەخۆشخانە نەماوە.
.png&w=3840&q=75)


