رووداو - تەندروستی لە هەولێر هەڵمەتی هۆشیاری دەروونی لە ژێر ناونیشانی 'داننان بە ئازارە دەروونییەکان لاوازی نییە' بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 18-11-2026 د. سیروان کامل، پسپۆڕی راوێژکاری دەروونی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەموو نەخۆشییەکی دەروونی پێویستی بە دەرمان نییە، ئەو کەسەی کە پێویستی بە دەرمانیش هەبێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو وەریدەگرێت. د. سیروان کامل، دەڵێت "رێژەیەکی کەم لە نەخۆشە دەروونییەکان درێژخایەنن و هاوشێوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی شەکرە و پەستانی خوێنن، ئەم نەخۆشانە دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەرمان وەربگرن بەڵام مانای ئەوە نییە کە تووشی ئاڵوودەبوون ببن. ئەم پسپۆڕە ئاماژە دەدات، هەندێک جار نەخۆش بەویستی خۆی دەرمانەکانی دەروونی زیاد و کەم دەکات کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکات.
تەندروستی18-11-2026حەوتەمین فێستیڤاڵی بازار لە کەلار بەڕێوەچوو و مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوو