رووداو - تەندروستی
حەوتەمین فێستیڤاڵ بازار لە کەلار بەڕێوەچوو، مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداربوون و خزمەت بە هاونیشتمانیان دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-11-2026 ئارام ئیحسان، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەموو چالاکییەک مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان بەشداردەبێت.
ئارام ئیحسان، دەڵێت "لە فێستیڤاڵی بازاڕی کەلاردا پشکنینی خوێن، شەکرە و پەستانی خوێن دەکرێت. هەروەها، پزیشکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان پشکنینی ددانی هاونیشتمانیان دەکات و رێنوێنی دەدات بۆ پاراستنی ددانەکان.
بە گوتەی بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان، تیمێکی پزیشکیمان هێناوە بۆ کوتانی هاونیشتمانیان لە فێستیڤاڵەکە. هەروەها، لە مەڵبەندەکە کوتانی ڤاکسینی تایبەت بە منداڵی تازە لە دایکبووان هەیە و هاونیشتمانیان دەتوانن منداڵەکانیان بهێنن بۆ کوتان.
.jpeg&w=3840&q=75)
